وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز

Kurdish Translation

Scan the qr code to link to this page

سورة القمر

ژمارەی پەڕە

ئایه‌تی

پیشاندانی ده‌قی ئایه‌ته‌كه‌
پیشاندانی په‌راوێز

ئایه‌تی : 1
ٱقۡتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلۡقَمَرُ
ڕۆژی دوایی نزیك بوویەوە وە مانگ لەت بوو
ئایه‌تی : 2
وَإِن يَرَوۡاْ ءَايَةٗ يُعۡرِضُواْ وَيَقُولُواْ سِحۡرٞ مُّسۡتَمِرّٞ
وە ئەگەر بێ بڕوایان موعجیزەیەك ببینن پشت ھەڵدەکەن وە دەڵێن ئەمە جادوویەکی بەردەوامە (و موحەممەد لێیان دەکات)
ئایه‌تی : 3
وَكَذَّبُواْ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَكُلُّ أَمۡرٖ مُّسۡتَقِرّٞ
وەئەو (بت پەرستانە) باوەڕیان نەھێناو شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن لەکاتێکدا ھەموو کارێك سەرەنجامێکی ھەیە
ئایه‌تی : 4
وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّنَ ٱلۡأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزۡدَجَرٌ
بێگومان ھەواڵی زۆر (لەناوبردنی یاخیانیان) پێ گەیشتووە (لەقورئاندا) کە بیانگێڕێتەوە (لە بت پەرستی)
ئایه‌تی : 5
حِكۡمَةُۢ بَٰلِغَةٞۖ فَمَا تُغۡنِ ٱلنُّذُرُ
(قورئان) ھەمووی حیکمەتێکی تەواوە بەڵام ترساندنی ترسێنەران (بۆ گەلی بێ بڕوا) سوودی نیە
ئایه‌تی : 6
فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡۘ يَوۡمَ يَدۡعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَيۡءٖ نُّكُرٍ
ئەمجا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرچەرخێنە (چاوەڕوانی) ئەو ڕۆژە بکە کە جاڕ دەرێك بانگی خەڵکی دەکات بۆ شتێکی زۆر ناخۆش(کەڕۆژی حەشرە)

ئایه‌تی : 7
خُشَّعًا أَبۡصَٰرُهُمۡ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ كَأَنَّهُمۡ جَرَادٞ مُّنتَشِرٞ
(بێ باوەڕِان) بەکزوچاو شۆڕیەوە لەگۆڕەکانیان دێنەدەرەوە وەك کوللەی پەرش وبڵاون
ئایه‌تی : 8
مُّهۡطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِۖ يَقُولُ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوۡمٌ عَسِرٞ
خێرا دوای جاڕ دەرەکە دەکەون، بێ باوەڕان دەڵێن: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر دژوار وسەختە
ئایه‌تی : 9
۞ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ فَكَذَّبُواْ عَبۡدَنَا وَقَالُواْ مَجۡنُونٞ وَٱزۡدُجِرَ
پێش ئەمان گەلی نووح بێ باوەڕ بوون، جابەندەی ئێمە (نوح)یان بەدرۆزن دانا وە ووتیان (نووح) شێتە وە ھـەڕەشەیان لێکرد وڕێگری کـرا لـەبانگەوازەکەی
ئایه‌تی : 10
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَغۡلُوبٞ فَٱنتَصِرۡ
جا (نوح) ھاواری کردە پەروەردگاری و (ووتی): بەڕاستی من شکستم خواردووە (بێ دەسەڵاتم) دەی تۆ یارمەتیم بدە،
ئایه‌تی : 11
فَفَتَحۡنَآ أَبۡوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٖ مُّنۡهَمِرٖ
ئێمەش ھەموو دەرگای ئاسمانمان کردەوە بەئاوی بارانی بەلێزمە
ئایه‌تی : 12
وَفَجَّرۡنَا ٱلۡأَرۡضَ عُيُونٗا فَٱلۡتَقَى ٱلۡمَآءُ عَلَىٰٓ أَمۡرٖ قَدۡ قُدِرَ
وە کانیاوی زۆرمان لەزەویدا ھەڵقوڵاند، جائاوی ئاسمان وزەوی بەیەك گەشتن بەو ئەندازەی کە بڕیاری لەسەر درا بوو
ئایه‌تی : 13
وَحَمَلۡنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلۡوَٰحٖ وَدُسُرٖ
وە نوحمان (لەگەڵ شوێن کەوتووانی) ھەڵگرت لەسەر کەشتییە کە بەچەند پارچە تەختە وبزمار (دروست کرابوو)
ئایه‌تی : 14
تَجۡرِي بِأَعۡيُنِنَا جَزَآءٗ لِّمَن كَانَ كُفِرَ
لە پێش چاو وچاودێری ئێمە دەڕۆیشت (نەمان ھێشت نوقم ببێت) (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی صیفەتی [عین = چاو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیە کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) ئەمە پاداشتە بۆ ئەو کەسەی باوەڕی پێ نەکرا (کە نووحە)
ئایه‌تی : 15
وَلَقَد تَّرَكۡنَٰهَآ ءَايَةٗ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
بێگومان ئەو ڕووداوەمان ھێشتەوە تاببێتە پەندێك، جا ئایا کەسێك ھەیە پەند وەرگرێت؟
ئایه‌تی : 16
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
ئایه‌تی : 17
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
ئایه‌تی : 18
كَذَّبَتۡ عَادٞ فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
گەلی عادیش پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی جا ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
ئایه‌تی : 19
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِي يَوۡمِ نَحۡسٖ مُّسۡتَمِرّٖ
بێگومان ئێمە بایەکی توندی ساردمان ناردە سەریان لەڕۆژێکی شوومی سەختدا بە بەردەوامی
ئایه‌تی : 20
تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٖ مُّنقَعِرٖ
خەڵکی (لە زەوی) ھەڵئەگرت وەك بنە دارخورمای لەبێخ ھەڵکەندراوی (لێکردن)
ئایه‌تی : 21
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
ئایه‌تی : 22
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
ئایه‌تی : 23
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ
گەلی سەموود باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەھێنا (کە صاڵح پێغەمبەریان بوو علیە السلام)
ئایه‌تی : 24
فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٗا مِّنَّا وَٰحِدٗا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٍ
جا ووتیان: چۆن ئێمە دوای تاکە کەسێك بکەوین لەخۆمان، ئەگەر دوای تۆ بکەوین ئەوسا ئێمە لەگومڕایی وشکست داین
ئایه‌تی : 25
أَءُلۡقِيَ ٱلذِّكۡرُ عَلَيۡهِ مِنۢ بَيۡنِنَا بَلۡ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٞ
ئایا لەناو ھەمووماندا نیگا ھەر بۆ ئەو کراوە بەتەنیا؟ (نەخێر) بەڵکو ئەو (صاڵح) پیاوێکی زۆر درۆزنی خود پەسەند ولوت بەرزە
ئایه‌تی : 26
سَيَعۡلَمُونَ غَدٗا مَّنِ ٱلۡكَذَّابُ ٱلۡأَشِرُ
سبەی دەزانن کە کێ زۆر درۆزنی خود پەسەندە
ئایه‌تی : 27
إِنَّا مُرۡسِلُواْ ٱلنَّاقَةِ فِتۡنَةٗ لَّهُمۡ فَٱرۡتَقِبۡهُمۡ وَٱصۡطَبِرۡ
ئێمە حوشترەکە دەنێرین بۆ تاقی کردنەوەیان جا (ئەی صاڵح) چاوەڕوانی سەر ئەنجامیان بکە ودان بەخۆدا بگرە

ئایه‌تی : 28
وَنَبِّئۡهُمۡ أَنَّ ٱلۡمَآءَ قِسۡمَةُۢ بَيۡنَهُمۡۖ كُلُّ شِرۡبٖ مُّحۡتَضَرٞ
وە ھەواڵیان پێ بدە کەئاوەکە لەنێوانی (حوشترەکە وئەواندا) بەشكراوە ھەریەکەیان لە نۆرە ئاوی خۆیدا حازربێت
ئایه‌تی : 29
فَنَادَوۡاْ صَاحِبَهُمۡ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ
(گەلەکەی لەم کارە بێزار بوون) جا بانگی ھاوڕێ (خراپە)کەیان کرد (قوداری کوڕی سالیف) ئەویش دەستی دایە شمشێر و(حوشترەکەی) سەر بڕی
ئایه‌تی : 30
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
ئایه‌تی : 31
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَكَانُواْ كَهَشِيمِ ٱلۡمُحۡتَظِرِ
بێگومان ئێمە دەنگێکی گەورەی ترسناکمان بۆ ناردن، ھەموو (مردن وتەفروتونا بوون) بەوێنەی پووشی ژێر پێی ئاژەڵ
ئایه‌تی : 32
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
ئایه‌تی : 33
كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطِۭ بِٱلنُّذُرِ
گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکەیان
ئایه‌تی : 34
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٖۖ نَّجَّيۡنَٰهُم بِسَحَرٖ
بە ڕاستی ئێمەش ناردمانە سەریان بایەکی بەھێز بەوردە زیخەوە (ولەناوی بردن) جگە لە کەسوکاری لوط نەبێت لە بەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن
ئایه‌تی : 35
نِّعۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَن شَكَرَ
بە بەزەیی وڕەحمەتی خۆمان ھەر بەو شێوە پاداشتی سوپاسگوزاران دەدەینەوە
ئایه‌تی : 36
وَلَقَدۡ أَنذَرَهُم بَطۡشَتَنَا فَتَمَارَوۡاْ بِٱلنُّذُرِ
بە ڕاستی (لوط) گەلەکەی ترساند لەتۆڵەی سەختی ئێمە، بەڵام ئەوان گومانیان ھەبوو لەو ترساندنە وبڕوایان پێی نەبوو
ئایه‌تی : 37
وَلَقَدۡ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيۡفِهِۦ فَطَمَسۡنَآ أَعۡيُنَهُمۡ فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ
سوێند بەخوا بێگومان (گەلی لوط) داوای میوانەکانیان لێـکرد، جا ئێمەش چاویانمان کوێر کرد، دە بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم
ئایه‌تی : 38
وَلَقَدۡ صَبَّحَهُم بُكۡرَةً عَذَابٞ مُّسۡتَقِرّٞ
سوێند بەخوا بێگومان ھێرشی بردە سەریان لەبەرەبەیاندا سزایەکی بەردەوام
ئایه‌تی : 39
فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ
دەی بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم
ئایه‌تی : 40
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
ئایه‌تی : 41
وَلَقَدۡ جَآءَ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ ٱلنُّذُرُ
بێگومان ترسێنەران (مووسا وھاروون) ھاتن بۆ سەر فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی
ئایه‌تی : 42
كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذۡنَٰهُمۡ أَخۡذَ عَزِيزٖ مُّقۡتَدِرٍ
باوەڕیان بە ھەر ھەموو نیشانەکانی ئێمە نەکرد وبەدرۆیان زانی، جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن بەتۆڵەسەندنی کەسێکی زاڵ وبەتوانا
ئایه‌تی : 43
أَكُفَّارُكُمۡ خَيۡرٞ مِّنۡ أُوْلَٰٓئِكُمۡ أَمۡ لَكُم بَرَآءَةٞ فِي ٱلزُّبُرِ
ئایا کافرەکانی ئێوە (ئەی خەڵکی مەککە) باشترن لەم گەلانەی (کەباسکران) یان ئێوە ( ئەمان نامەتان) ھەیە لە کتێبە ئاسمانیەکاندا (ودڵنیان کە سزانادرێن)
ئایه‌تی : 44
أَمۡ يَقُولُونَ نَحۡنُ جَمِيعٞ مُّنتَصِرٞ
یان دەڵێن ئێمە کۆمەڵێکی سەرکەوتووین ونابەزین
ئایه‌تی : 45
سَيُهۡزَمُ ٱلۡجَمۡعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ
بێگومان کۆمەڵەکەیان دەشکێنرێت وھەڵدێن
ئایه‌تی : 46
بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوۡعِدُهُمۡ وَٱلسَّاعَةُ أَدۡهَىٰ وَأَمَرُّ
بەڵکو بەڵێنیان ڕۆژی دواییە وە (سزای) ئەو ڕۆژە زۆر سەختر وتاڵترە
ئایه‌تی : 47
إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٖ
بەڕاستی تاوانبارەکان لەگومڕایی وشێتیدان
ئایه‌تی : 48
يَوۡمَ يُسۡحَبُونَ فِي ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ ذُوقُواْ مَسَّ سَقَرَ
ئەو ڕۆژەی کە لە ئاگری دۆزەخدا بەسەر ڕوخساریاندا ڕادەکێشرێن (پێیان دەڵێن) بچەژن ئازاری دۆزەخ
ئایه‌تی : 49
إِنَّا كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَٰهُ بِقَدَرٖ
بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە دروست کردووە

ئایه‌تی : 50
وَمَآ أَمۡرُنَآ إِلَّا وَٰحِدَةٞ كَلَمۡحِۭ بِٱلۡبَصَرِ
وە فەرمانی ئێمە تەنھا یەكجارە وەك چاو تروکاندنێك (وایە لەخێراییدا)
ئایه‌تی : 51
وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَآ أَشۡيَاعَكُمۡ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
سوێند بەخوا بێگومان زۆر لە کەسانی بێ باوەڕی وەك ئێوەمان لەناو بردووە جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
ئایه‌تی : 52
وَكُلُّ شَيۡءٖ فَعَلُوهُ فِي ٱلزُّبُرِ
وە ھەر چیەکیان کردووە لە نامەی کردەوەکانیاندایە
ئایه‌تی : 53
وَكُلُّ صَغِيرٖ وَكَبِيرٖ مُّسۡتَطَرٌ
وە وورد ودرشتی(کردەوەکانیان) ھەموو نوسراوە
ئایه‌تی : 54
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَنَهَرٖ
بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان وان لە باخات وڕووبارەکانی (بەھەشتدا)
ئایه‌تی : 55
فِي مَقۡعَدِ صِدۡقٍ عِندَ مَلِيكٖ مُّقۡتَدِرِۭ
لە جێگایەکی خۆش وپەسەندان لای پاشایەکی بەدەسەڵاتی بە توانان
بەسەرکەوتوویی نێردرا !