ئایه‌تی :
1
قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی
ئایه‌تی :
2
مَلِكِ ٱلنَّاسِ
بە پادشای خەڵکی
ئایه‌تی :
3
إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ
بە پەرستراوی خەڵکی
ئایه‌تی :
4
مِن شَرِّ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ
لە زیان وشەڕی وەسوەسە پەیداکەر(کە کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەکات
ئایه‌تی :
5
ٱلَّذِي يُوَسۡوِسُ فِي صُدُورِ ٱلنَّاسِ
ئەوەی کە وەسوەسە ئەخاتە دڵی خەڵکیەوە
ئایه‌تی :
6
مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ
لە جنۆکە و لە ئادەمیزاد