ئایهتی :
1
إِذَا جَآءَ نَصۡرُ ٱللَّهِ وَٱلۡفَتۡحُ
کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)
ئایهتی :
2
وَرَأَيۡتَ ٱلنَّاسَ يَدۡخُلُونَ فِي دِينِ ٱللَّهِ أَفۡوَاجٗا
وە خەڵکت بینی کە پۆل پۆل دێنە ناو ئاینی خواوە
ئایهتی :
3
فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابَۢا
ئەوسا بەسوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی ئەو بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە؛ چونکە بێگومان ئەو زۆر گیراکەری پەشیمانیە