آية :
1
إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ
بێگومان ئێمە قورئانمان ناردە خوارەوە لەشەوی بەفەڕو بەڕێزدا
آية :
2
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ
تۆ چوزانیت کە شەوی بەفەڕو ڕێز چیە ؟
آية :
3
لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ
شەوی بەفەڕو ڕێز چاکترە لە (خێری) ھەزار مانگ
آية :
4
تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمۡرٖ
لەو شەوەدا فریشتە وجوبرەیل لە ناویاندا دێنە خوارەوە بەفەرمانی پەروەردگاریان لەھەموو کاروبارێکدا
آية :
5
سَلَٰمٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطۡلَعِ ٱلۡفَجۡرِ
ئەو شەوە (کاتی) ھێمنی وئاشتیی دەبێت تا ھەڵاتنی سپێدەی بەیان